پۆلیسی كەنەدا بڵاویكردەوە كە دوو فرۆكە لە ئاسمانی ئۆتاوای پایتەختی كەنەدا پێكیاندادا ، بەهۆیەوە فرۆكەیەك تێكشكا و ئەوی دیكەیان بە ناچاری نیشتەوە .
كەناڵی CTV كەنەدی بە پشت بەستن بە وتەی پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند كە ئەو رووداوە دوێنێ یەكشەممە كاتژمێر 10ی بەیانی بە كاتی كەنەدا روویداوە .
روونیشیكردەوە كە فرۆكەیەكی قەبارە بچووك تێكشكاوە و سەرۆك تیمی فرۆكەكە گیانی لە دەستداوە ، بەڵام فرۆكەكەی دیكە كە قەبارەی گەورە بووە لە فرۆكەخانەی ئۆتاوای پایتەختی كەنەدا نیشتۆتەوە و زیانێكی كەمی بەركەوتووە ، هیچ زیانی گیانی لێنەكەوتۆتەوە .
پۆلیس لە لایەن خۆیەوە رایگەیاندووە كە لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئەو رووداوە دەستیپێكردووە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.