ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی " كالدۆنیای نوێ " له ناوچه‌ی پاسیفیك كه له‌ژێر كۆنترۆِڵی حكومه‌تی فه‌ڕه‌نسایه، ره‌تیان كرده‌وه كه سه‌ربه‌خۆیی له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرن.
ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگدان ده‌ریخست كه 56.4 % پێیانوایه ئه‌و بارودۆخه سیاسییه هه‌ر به‌مجۆره بمێنێت باشتره و نزیكه‌ی 43.6% ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی داوه.
هه‌ڵبه‌ت رێژه‌ی به‌شداریی 81% بوو و ئه‌نجامدانی ئه‌و گشتپرسییه به‌شێك بوو له‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ساڵی 1988 بوو به‌هۆی كه‌مپینێك بۆ كۆتاییهێنان به توندوتیژیی به بۆنه‌ی سه‌ربه‌خۆ خوزیی دانیشتووانی ئه‌و هه‌رێمه.
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان وتی كه ئه‌م ئه‌نجامه پیشانده‌ری متمانه‌ی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌یه به كۆماری فه‌ڕه‌نسا.
شایه‌نی باسه كه هه‌رێمی كالدۆنیای نوێ بریتییه له كۆمه‌ڵێك دوورگه‌ی پڕ له كانزای نیكل كه ناوچه‌كه خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ئوستوڕالیا هه‌ڵكه‌وتووه و نزیكه‌ی 40% له دانیشتووانی ئه‌م دوورگانه‌ش خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كیشوه‌ری ئوستوڕالیان.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.