باران بارینی به‌خوڕ كه بوو به هۆی هه‌ڵسانی لافاو، وێڕای هه‌ڵكردنی ره‌شه‌با له وڵاتی ئیتاڵیا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 29 كه‌س گیان له‌ده‌ست بده‌ن و به ملیۆنان دره‌خت له ریشه‌وه هه‌ڵكه‌ندرێن.
دامه‌زراوه‌یه‌كی كشتوكاڵیی ئیتاڵیاش رایگه‌یاندووه كه به‌هۆی ره‌شه‌بای به‌هێزه‌وه نزیكه‌ی 14 ملیۆن دره‌خت له ریشه‌وه هه‌ڵكه‌نراون و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی 100 ساڵ ده‌خایه‌نێت تا ئاستی پۆششی رووه‌كی ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه باری پێشووی خۆی.
هه‌روه‌ها ئاستی ئاوی شاری ڤێنیزیا كه یه‌كێك له شاره گرنگه گه‌شتیارییه‌كانی ئیتاڵیا له ئاستی ئاسایی خۆی به‌رزتر بووه‌ته‌وه و زیاتر له 75% شاره‌كه گیرۆده‌ی لافاوه و قایم مقامی شاره‌كه‌ش وتوویه‌تیی نزیكه‌ی 1ملیار یۆرۆ زیان گه‌یشتووه به‌م شاره.
سه‌رۆكی فریاكه‌وتنی شارستانیی وڵاته‌كه‌ش سه‌باره‌ت به هێزی ره‌شه‌باكه وتی هه‌ڵكردنی ره‌شه‌با به خێرایی 180 كیلۆمه‌تر له كاتژمێردا بارودۆخێكی زۆر مه‌ترسیداری درووستكردبوو، كه هه‌ر ئه‌و ره‌شه‌با به‌هێزه‌ش بوو به هۆی زیانی زۆر بۆ ئه‌م وڵاته.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.