به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن بریتی یه له ڕێژه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن له رێژه‌ی ئاسایی خۆی له‌ناو ده‌ماره‌كانی خوێن دا ئه‌مه‌ش به ئامێری په‌ستانی خوێن ده‌پێورێت.
كه ڕێژه‌ی ئاسایی په‌ستانی خوێن به‌م شێوه‌ییه:
بۆ پیاوان : 120/80 یان 12/8
بۆ ئافره‌تان : 110/70 یان 11/7
نیشانه‌كان:
هه‌ندێك كات نه‌خۆش بۆ ماوه‌یه‌ك هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه، هه‌ندێك جاریش كه‌سه‌كه توشی سه‌ر ئێشه‌یه‌ك ده‌بێت له به‌شی دواوه‌ی سه‌ری به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای رۆژدا‌و پاشان به هۆی كاركردنی رۆژانه‌یه‌وه نامێنێت.
هۆكاره‌كان:
1-هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان، واته چه‌ند كه‌سێك له‌و خێزانه به هۆكاری بۆ ماوه‌ی تووشی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بن.
2-به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن به هۆی بوونی كێشه‌وه له به‌شێكی جه‌سته‌دا وه‌ك ( نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله، به‌كارهێنانی هه‌ندێك جۆری ده‌رمان، مادده كهولیه‌كان، نه‌خۆشی غوده‌كان ).
3-قه‌ڵه‌وی و وه‌رزش نه‌كردن.
4-زۆر خواردنه‌وه‌ی مادده كهولیه‌كان.
5-زۆر به‌كارهێنانی خوێ.
6-جگه‌ره كێشان.
7-خواردنی ئه‌سپرین.
8-نزمی ئاستی پۆتاسیۆم له خواردندا.
كاریگه‌رییه_لاوه‌كییه‌كان:
1-جه‌ڵته‌ی دڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی دڵ.
2-جه‌ڵته‌و خوێن به‌ربوونی مێشك .
3-نه‌خۆشییه‌كانی شه‌به‌كه‌ی چاو.
4-له‌كارخستنی گورچیله.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م كاریگه‌رییه لاوه‌كییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌رده‌وام.
چاره‌سه‌ركردن:
1- گۆرانكاری كردن له شێوازی ژیاندا ئه‌ویش به:
* كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
* دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره‌كێشان.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خوێ له خۆراكی رۆژانه‌دا.
*دوركه‌وتنه‌وه له دڵه راوكێ.
2-به‌كارهێنانی چاره‌سه‌رو ده‌رمان
به‌لام پێویسته ده‌رمانی به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن له ژیًر چاودێری وسه‌رپه‌رشتی پزیششكی پسپۆر‌دا بێت.
خۆپاراستن :
* وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك.
* پارێزگاری كردن له كێشی گونجاوی له‌ش.
* كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێ له خواردندا بۆ 4 گرام له رۆژێكدا.
* دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی مادده كهولیه‌كان.
* دوركه‌وتنه‌وه له دڵه ڕاوكێ و توره‌یی و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌روونی.
سه‌رچاوه /دكتۆر ئۆنلاین
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.