Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:58

فه‌ره‌نسا داوای دامه‌زراندنی سوپایه‌کی ئه‌ورووپی ده‌کات

بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ ئه‌مریكا ببه‌ستێت
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن بانگه‌وازی كرد كه‌ گرنگه‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا سوپایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆیان دوور له‌ ئه‌مریكا دابمه‌زرێنن، ئه‌ویش به‌ ئامانجی پاراستنی كیشوه‌ره‌ پیره‌كه‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌ر ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ھاتوو رووبه‌ڕووی بوویه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكدا بۆ رادیۆی "Europe 1" كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ په‌خشكراوه‌ ئیمانوێل ماكرۆن گوتوویه‌تی "ئێمه‌ توانای پاراستنی ئه‌وروپییه‌كانمان نابێت، ئه‌گه‌ر نه‌بینه‌ خاوه‌ن سوپایه‌كی ئه‌ورووپی راسته‌قینه‌.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا باسی له‌ ھه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌ورووپا كرد و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ گرنگه‌ ئه‌ورووپا ته‌نھا پشتبه‌ستن به‌ خۆی و به‌ سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره‌تر به‌رگری له‌ خۆی بكات، بێ ئه‌وه‌ی پشت به‌ ئه‌مریكا ببه‌ستێت.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن وای بۆ ده‌چێت كه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا، جیھان زیاتر رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.