به‌پێى هه‌واڵێكى فاینانشیال تایمز، رۆژى دووشه‌مه 5ى تشرینى دووه‌مى 2018، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى سیسته‌مى سویفتى حه‌واڵه‌ى جیهانى كه بنكه‌ى سه‌ره‌كى له وڵاتى به‌لجیكایه، مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران راگرت.
رێكخراوى (SWIFT)ى جیهانى سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى دڵخوش نین له‌و بڕیاردانه، به‌ڵام به ناچاریى و له پێناو پاراستنى یه‌كێتیى و ئارامى، مامه‌له كردنى له‌گه‌ڵ بانكه‌كانى ئێران راگرتووه.
رێكخراوى سویفتى حه‌واڵه‌ى جیهانى ئه‌م هه‌نگاوه‌ى دوابه‌دواى سه‌پاندنى قوناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا دێت بۆ سه‌ر ئێران، رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند ئێران ده‌توانى به‌رده‌وام بێت له مامه‌له‌كردنى له‌گه‌ڵمان له چوارچێوه‌ى كاره مرۆییه‌كان.
هاوكات ستیڤ منوشین، وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له كۆنگره‌ییه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئێران ده‌توانێ سیسته‌مى سویفت به‌كار بێنى ته‌نها له چوارچێوه‌ى كاره مرۆییه‌كاندا.
جێى ئاماژه‌یه رێكخراوى سویفت ئاماژه‌ى به‌وه دا ئێران ده‌بێت زۆر وریا بێت له به‌كار هێنانى له‌و بواره‌ى كه رێگامان پێى داوه، چونكه به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانى ده‌شێت توشى سزاى تر ببنه‌وه، ریچارد گوڵدبیرگ ، گه‌وره راوێژكارله دامه‌زراوه‌ه‌ى به‌رگریى دیموكراته‌كان وتى: ئه‌مه هه‌مان رێگایه كه له ساڵى 2012-2013 به‌رامبه‌ر ئێران گرتویانه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام دڵه‌راوكێی ئێمه له‌وه‌دایه كه ئێران هه‌میشه به خراپى مامه‌له ده‌كات، هه‌ر كاتێك ئێمه رێگایه‌ك بهێلێنه‌وه، ئێران بۆ خۆ دزینه‌وه له سزاكانى ئه‌مریكا رێگایه‌ك ده‌دۆزێته‌وه.
دوناڵد ترامپ ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌ى كشانه‌وه‌ى تاكلایه‌نه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ڕێكه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران راگه‌یاند و له مانگى ئابدا سزاى قوناغى یه‌كه‌مى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، رۆژى دووشه‌مه 5ى تشرینى دووه‌مى 2018، ئه‌مریكا قوناغى دووه‌مى سزاكانى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.