Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 20:20

ئەمریکا 12 ملیۆن دۆلار بۆ دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی په‌که‌که‌ تەرخان ده‌کات

ئه‌وانیش" موراد قەرەیڵان و جەمیل بایک و دوران کاڵکانن
کوردستان TV
100%


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەکەی بڕی 12 ملیۆن دۆلار بەخششی بۆ دۆزینەوەی شوێنی سێ بەرپرسی باڵای پەکەکە داناوە.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وەزارەتی دەرەوە بڕیاریدا بە پێدانی بەخشش بەو کەسانەی کە زانیاری لەبارەی شوێنی سێ سەرکردەی باڵای پەکەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج.

بەپێی لیستەکەی ئەمریکا، بڕی بەخششەکان بەمشێوەیە: "موراد قەرەیڵان پێنج ملیۆن دۆلار، جەمیل بایک چوار ملیۆن دۆلار، دوران کاڵکان سێ ملیۆن دۆلار". 

ئەو بڕیارەی ئەمریکا دوای سەردانی ماسیۆ پالمەر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ ئەنقەرە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا .

ماسیۆ پالمەر دەڵێت "لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەخۆشحاڵییەوە یەکەم سەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجامدا. لە سەردانەکەمدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای حکومەتی تورکیا و پەرلەمان و بازرگانان لەبارەی چەند نیگەرانی و پرسێکی هاوبەش کۆبوومەوە".

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمریکا هەوڵە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی ناتۆی بەرزدەنرخێنێت. لە بەشێکی ئەم سەردانەمەدا بەخۆشحاڵییەوە ناوی سێ سەرکردەی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەگەیێنین بۆ ئەوەی بکرێنە ئامانج".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "لە ساڵی 1997ـەوە ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە. لە ساڵی 2011ـەشدا ئیدارەی ئەمریکا پەکەکەی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی جیهانی ناساندووە".

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.