ده‌رباره‌ی مێژووی دروست کردنی لۆگۆی ئه‌پڵ دوو رای جیاواز هه‌ن كه زۆر باس ده‌كرێن ، به‌لام هیچ یه‌كێكیش له‌مانه راستی نین .
رای یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی مردنی " ئالن تورینگ " که ناسرابوو به باوکی زانیاری کۆمپیوته‌ر که له ساڵی ١٩٥٤ـدا کۆچی دوایی کرد، واتای لۆگۆکه‌ی ئه‌پڵ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که به مردنی ئه‌و به‌شێک له سێوه‌که‌ی ئه‌پلیش مرد ، رای دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه گوایه به‌هۆی " ئاده‌م و حه‌وا " وه بێت واته ئه‌و دووکه‌سه‌ی به بنچه‌ینه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت ئه‌وان له سێوه‌كه‌یان خوارد بۆیه کۆمپانیای ئه‌پلیش لۆگۆکه‌ی به‌وجۆره لێکرد تاوه‌ک دووباره ئاده‌م و حه‌وا به بیری به‌کارهێنانی بهێنێته‌وه .
به‌ڵام ئه‌م 2 رایه ڕاست نین و به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ واتای سه‌ره‌کی لۆگۆ فه‌رمیه‌که‌ی ئه‌پڵدا یه‌ک ناگرنه‌وه ، دیزاینكاری فه‌رمی لۆگۆکه‌ی ئه‌پڵ " ڕۆب جانۆف " باسه ئه‌سڵیه‌که‌ی و هۆکاری ئه‌و گاز گرتنه له‌و سێوه ڕوون ده‌كاته‌وه .
رۆب ئاشكرایده‌كات ، گه‌ر له ڕوانگه‌ی قاڵبی abstrract ه وه سه‌یری لۆگۆی ئه‌پڵ بکه‌ین ئه‌بینین نه‌ک ته‌نها له سێ‌و ئه‌چێت به‌ڵکو له گێلاسیش ئه‌چێت ، بۆیه هاتم به‌شێکم لێی کرده‌وه ، به‌وه‌ش توانیم بیسه‌لمێنم که به‌ته‌واوه‌تی ئه‌وه سێوه نه‌وه‌ک گێلاس ، وتیشی ماوه‌ی ٢ هه‌فته‌ی ویست تاوه‌کو بتوانم به‌ته‌واوی لۆگۆ فه‌رمیه‌که‌ی ئه‌پڵ دیزان بکه‌م و بتوانم شتێکی لێ دروست بکه‌م که له‌گه‌ڵ ئامانج و ناوی کۆمپاناییه‌که و داهێنانکانیندا بگونجێت .
ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌پڵ ئه‌و ئه‌پڵه‌ی ئێسته نه‌بوو به‌ڵکو زۆرێک ته‌نانه‌ت " رۆب " یش بیری لێنه‌ده‌کرده‌وه که رۆژێک له رۆژان ئەپڵ بگات به‌مه‌ی ئێستا که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین کۆمپانییایه‌کانی جیهان ، له ئێستادا لۆگۆی ئه‌پڵ زۆر جیاوازه له‌وه‌ی یه‌که‌م جاری به‌ڵام وا پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوودا لۆگۆی نوێی ئه‌پڵ هه‌مان لۆگۆی فه‌رمی یه‌که‌م جاری بێت که رۆب دیزانی بۆ کرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.