Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:19

یه‌ریڤان " تاوانی بێ وه‌فایی " بڵاوده‌کاته‌وه‌

خاوه‌نی 2 كلیپه‌
کوردستان TV
100%


خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد " یه‌ریڤان نوره‌دین " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ ڤیدیۆ كلیپێك  له‌ ژێر ناوی " تاوانی بێ وه‌فایی "  بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی " تاوانی بێ وه‌فایی " تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ن نزار ناشاد نووسراوه‌ و هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " نامۆ " اوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ و كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " دیار كوردۆ " ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌وه‌ی وه‌ك كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی له‌ كلیپه‌كه‌ له‌گه‌ل " یه‌ریڤان " رۆڵ ده‌بینێت ناوی " ده‌روون " ه‌ كه‌ هاوسه‌ری یه‌ریڤانه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایك بووه‌  ، په‌یداكردنی ناوبانگی هونه‌ری ئه‌م گۆرانیبێژه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لوول ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، یه‌ریڤان خاوه‌نی 2 كلیپه‌ ، پێشتر گۆرانییه‌كانی له‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كاندا پێشكه‌ش ده‌كرد .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.