ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به ئاماده‌بوونی كاكه‌مین نه‌جار ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و كرمانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی 23ی مه‌خمور پێشوازی كرا له 100 كادیر و ئه‌ندامی سه‌ر به ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، كه په‌یوه‌ندیان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.
له سنووری كه‌ندێناوه و مه‌لا قه‌ره 100 كادیر و ئه‌ندامی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یوه‌ندیان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد و له لایه‌ن كاكه‌مین نه‌جار به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێره‌وه پێشوازیان لێكرا و بۆ ئه‌و بڕیاره‌یان ستایش كران.
لای خۆشیانه‌وه "فارس حسێن ئاغای دێبه‌گه" كه فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌یه، به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و 100 كادیر و ئه‌ندامه‌ی كه‌له سنووره‌كه په‌یوه‌ندیان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد، سوپاسی سه‌ركردایه‌تی پارتی كرد به كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆ هاتنیان بۆ ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕایگه‌یاند: لێره‌وه ئێمه درێژه به‌خه‌بات و كاركردن ده‌ده‌ین له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتی.




كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.