Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 19:16

سامسونگ و گووگل مۆبایلێکی ئه‌ندرۆیدى نوێیان نمایشکرد که‌ ده‌کرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ تابلێت

قه‌باره‌كەی 18.50 سانتیمه‌تره
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى، گه‌وره‌ كۆمپانیاى ته‌كنه‌لۆجى كۆرى له‌ كۆنگره‌ى 2018ى گه‌شه‌پێدانى سامسونگ له‌ ویلایه‌تى سان فرانسیسكۆى سه‌ر به‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نموونه‌یه‌كى نوێ ته‌له‌فۆنى ئه‌ندرۆیدى نمایشكرد كه‌ شاشه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ تابلێت به‌ قه‌باره‌ى 18.50 سانتیمه‌تر و وا بریاڕه‌ له‌ چه‌ند مانگى داهاتوو بخرێته‌ بازاره‌وه‌. 

جه‌ستن دێنسن جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاى سامسونگ بۆ به‌رهه‌مهێنانى مۆبایل رایگه‌یاند: ئه‌م جۆره‌ مۆبایله‌ كه‌ دروست كراوه‌ و تایبه‌تمه‌ندى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ده‌كرێته‌وه‌ و ده‌بێته‌ تابلێتێك به‌ قه‌باره‌ى 18.50 ساتنیمه‌تر،  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌بوایه‌ شاشه‌كه‌ى ته‌نك دروست بكرێت و ئێمه‌ش شاشه‌ى ئه‌م مۆبایله‌ 45 له‌سه‌د ته‌نكتر دروستمان كردووه‌ له‌ مۆدێله‌ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كانى پێشوترى سامسونگ.

جه‌ستن دێنسن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ له‌وه‌دایه‌  كاتیك كه‌ ئاپێكت كردووه‌ته‌وه‌ و كاره‌كانت ئه‌نجام ده‌ده‌ى له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ ده‌بێته‌ تابلێتێكى گه‌وره‌ و ده‌توانێ 3 ئاپ به‌كاربێنێت له‌یه‌ك كاتدا و شاشه‌كه‌ى ده‌بێته‌ 3 به‌ش و له‌ كاتى كردنه‌وه‌ى مۆبایله‌كه‌ یه‌كسه‌ر ئه‌و ئاپه‌ى كه‌ به‌كارت ده‌هێنا راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ تابلێته‌ گه‌وره‌كه‌.

دێنسن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئه‌و ئاپانه‌ى كه‌ به‌كارتهێنا پێش داخستنى مۆبایله‌كه‌، دواجار هه‌مان ئاپ دێته‌ سه‌ر شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ كاتێك ده‌كرێته‌وه‌.

ده‌یڤ بورك جێگرى سه‌رۆكى به‌شى ئه‌ندازیارى كۆمپانیاى ئه‌ندرۆید له‌ لووتكه‌ى گووگل رۆژى جوارشه‌مه‌ 7ى تشرینى دووه‌مى 2018 وتى: ئه‌مه‌ به‌رهه‌مێكى سه‌رنجڕاكێشه‌ و ئێمه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا به‌رهه‌مى پێجاندنه‌وه‌ى زیاتر ببینین له‌ كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌ندرۆید.

جێى ئاماژه‌یه‌ كۆمپانیاى گووگل هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى سامسونگ ده‌كات بۆ به‌رهه‌مهێنان و په‌ره‌پێدانى ئامێره‌ زیره‌كه‌كان. 

تا ئێستا سامسونگ نرخ و ناوى ئه‌م مۆبایله‌ى نه‌ناوه‌ و كاتى خستنه‌ نێو بازاڕیشى ده‌ستنیشان نه‌كردووه‌، به‌ڵام جه‌ستن دێنسن جێگرى سه‌رۆكى كۆمپانیاى سامسونگ ئاماژى به‌وه‌دا كه‌ ده‌شێت له‌ چه‌ند مانگێكى تر ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م مۆبایله‌ زیره‌كه‌ بكرێت.

هاوكات ده‌یڤ بورك له‌ كۆنگره‌ى گه‌شه‌پێدانى سامسونگ له‌ ویلایه‌تى سان فرانسیسكۆ رایگه‌یاند: پێ ده‌چێت بۆ ساڵى داهاتوو مۆبایلى كراوه‌ بێته‌ بازاره‌وه‌.

ئاماده‌كردن وه‌رگێران/ سیروان عه‌زیز  

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.