گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمیر 8ی ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر گوێر، له نزیك مه‌فره‌قی گوندی تهرجان رَووداوێكی پێكدادان له‌نێوان ئۆپڵ ڤیكترایهكی تایبه‌ت وجێبێكی تایبه‌ت ڕوویدا.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه 2 كه‌س كه شۆفێر و سه‌رنیشنی ڤیكتراكه بوون گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 كه‌سی تریش زامداربوون، كه یه‌كێكیان شۆفێری جێبه‌كه و ئه‌وه‌ی تریش سه‌رنشینی ڤیكتراكه بوو.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رپێچی شۆفێری ڤیتراكه و ڕایگه‌یاند: هۆكاری ڕووداوه‌كه به هه‌ڵه هاتنه ناو شه‌قامی سه‌ره‌كی بوو له‌لایه‌ن شۆفێری ئۆپل ڤیكترایهكهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیا بێته‌وه له نه‌بوونی ئۆتۆمبیل له شه‌قامی سه‌ره‌كی.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.