دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا كه سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسای كردووه، رێك دوای دابه‌زین له فڕۆكه له تویتێكیدا بۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا هێرش كرده سه‌ر ناوبراو و ره‌خنه‌ی له‌و بیرۆكه‌یه‌ی ماكرۆن گرت كه وتبووی باشتره سوپایه‌كی ئه‌وڕوپیی پێكبهێنرێت.
له په‌یامه تویته‌رییه‌كه‌دا ترامپ نووسیویه‌تیی: ئه‌وه‌ی كه ماكرۆن باس له درووستكردنی سوپایه‌كی یه‌كگرتووی وڵاتانی ئه‌وڕوپیی ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و چین و رووسیادا، ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كی پڕ له سووكایه‌تییه. به‌ڵام جیا له‌وه باشتره كیشوه‌ری ئه‌وڕوپا سه‌ره‌تا ئابوونه‌ی سه‌ربازیی پشكی خۆی بدات به ناتۆ كه تیایدا ئه‌ندامه و ئه‌مریكا ئابوونه‌ی به زیاده‌وه داوه به‌م په‌یمانه.
ماكرۆن له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا وتبووی ئه‌وڕوپا قوربانیی سه‌ره‌كیی ده‌رچوونی ئه‌مریكا له په‌یمانه سه‌ربازییه‌كه‌ی ساڵی 1987 له‌گه‌ڵ رووسیایه.
سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا سێ رۆژ پێشتر به رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت ژۆرناڵی وتبوو: ئێمه ناتوانین پارێزگاریی له ئه‌وڕوپییه‌كان بكه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه سوپایه‌كی ئه‌وڕوپیی راسته‌قینه و به‌هێزمان هه‌بێت.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.