ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ نۆ كه‌س به‌رزبوویه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس له ناوچه‌ی بوتێ، كۆری هۆنێیا، ئاشكرایكرد له ئه‌نجامی ئه‌و ئاگره‌ی له ده‌ورووبه‌ری ناحیه‌ی پارادایس كه ٢٩٠ كیلۆمه‌تر دووره له شاری سان فرانسیسكۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا و ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه، نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه.
له هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێنیشدا باس له‌وه‌كراوه كه ٣٥ كه‌س له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌دا بێسه‌روشوێنن.
به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ش كه ناوچه‌كانی باشووری كالیفۆرنیای گرتووه‌ته‌وه و تا كه‌ناره‌كانی مالیبو ته‌شه‌نه‌یكردووه، رێنمایی چۆڵكردنی ماڵه‌كانیان دراوه‌ته ٢٥٠ هه‌زار كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.