Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 09:03

ئه‌ڵمانیا دوای سێ ساڵ پێداچوونه‌وه‌ ده‌کات به‌ دۆسییه‌ی په‌نابه‌ره‌ وه‌رگیراوه‌کاندا

دوای په‌سه‌ندكرانی یاسایه‌كی نوێ كه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی ئه‌وڕوپا په‌سه‌ندكراوه‌
ئه‌ڵمانیا دوای سێ ساڵ پێداچوونه‌وه‌ ده‌كات به‌ دۆسییه‌ی په‌نابه‌ره‌ وه‌رگیراوه‌كاندا
کوردستان TV
100%

دوای په‌سه‌ندكرانی یاسایه‌كی نوێ كه‌ له‌ په‌ڕله‌مانی ئه‌وڕوپا په‌سه‌ندكراوه‌، په‌نابه‌ره‌ قبوڵكراوانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێ دوای ئه‌وه‌ی سێ ساڵ به‌سه‌ر قبوڵكرانی داوای په‌نابه‌رییاندا تیپه‌ڕیی، هاوكاریی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئه‌م وڵاته‌ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسییه‌كانیان ئاسانتر به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسا نوێیه‌ پێویسته‌ په‌نابه‌ران بۆ روونكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بڕگه‌كانی دۆسییه‌ی په‌نابه‌رییان هاوكاریی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران بكه‌ن، كه‌ ئه‌و بڕگانه‌ش بریتین له‌ پێناسه‌ یان هه‌ر زانیارییه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ژیانی په‌نابه‌ره‌كه‌.

لیندا توێتبێرگ ئه‌ندام په‌رله‌مانی حزبی دیموكراتی ئازادی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ڵێت: گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كان له‌ یاسای په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌نابه‌راندا هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردووی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو 
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.