Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:15

ئه‌مه‌ل کلتووری کوردی و یۆنانی ئاوێتەی یەکتر دەکات

بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هونەری سەردەمدا بۆ گشت ستایلەكان بەدەستهێناوه‌
کوردستان TV
100%


 

گۆرانیبێژی لێهاتوو و خاوه‌ن به‌هره‌  " ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ " یه‌كێكه‌ له‌م گۆرانیبێژانه‌ی هه‌میشه‌ هه‌ولیداوه‌ بۆ زیاتر پێشوه‌چوونی هونەرەكەی داهێنانی ناوازە و بێ وێنە ئەنجام بدات كە ببێتە جێگای سەرسووڕمانی هەموو لایەك .

گۆرانیبێژی ده‌نگ زوڵال " ئه‌مه‌ل سه‌عید " خاوەنی دەیان گۆرانی و كلیپە و ساڵانێكه‌ له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ی له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌رده‌بات ، لە دوا بەرهەمی هونەری خۆیدا داهێنانی تازەی كردوە و بە شێوەیەك لە گۆرانیەكەیدا هەردوو كلتووری كوردی و یۆنانی تێكەڵ بەیەك كردوە و گۆرانیەكەی بە كوردی گوتووە و كۆپلەیەكی یۆنانیشی تێكەڵ كردووە .

 ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ شارەزاییەكی باشی لەو بوارە هەیە و ماوەیەك لەمەوبەر لە وڵاتی بەریتانیا بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە هونەری سەردەمدا بۆ گشت ستایلەكان بەدەستهێنا .

جێی باسه‌  ئاوازی گۆرانیەكە  یۆنانیە و موزیكەكەی لەلایەن هونەرمەند "  ڕۆژ كەریم " بۆ دانراوە و هۆنراوەكەشی واته‌ تێكستی گۆرانییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن " بەڵێن سەنگاوی " ئاماده‌كراوه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.