خواردنی نانی بەیانی چالاك و وریات دەكاتەوە و بیر و مێشكت بەهێز دەكات و تووسبوونت بە نەخۆشی لە بیر چوونەوە كەمتر دهكاتهوه، هەروەها لە سەدا 30 ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكر كەمدەكاتەوە .
توێژینهوهكان جەخت لهوه دەكەنەوە كە خواردنی نانی بەیانی گڕوتینێكی زیاتر بە گەدە دەدات لە دەستەبەركردنی وزەی پێویست بۆ تەواوی ئەندامەكانی لەش لە كرداری بە وزەكردنی خۆراكدا، گەر هیچ خواردنێك نەبێت دەبێت كالۆری زیاتر بەكاربهێنرێت بۆ هاوسەنگ كردنی وزەی پێویست .
لەپێناو پاراستنی تەندروستیمان ، پێویسته زۆر بایهخ نانخواردنی بەیانی بدرێت ،به گوێرهی توێژینهوهیهك كه لهسهر ئهورووپییهكان ئهنجامدراوه و له گۆڤاری NEJM بڵاوكراوهتهوه ، دهركهوتووه كه ئەوانەی نانی بەیانی ناخۆن زۆرتر قەڵەو دەبن، بێگومان قەڵەویش دەیان پەتایی لەدوایە، بەپێچەوانەوە ئەمرۆ دەبینین خەڵكانێك نانی بەیانی ناخۆن بەمەستی لاوازبوون، بەڵام ئەمە لەلایەنی پزیشكی هەڵەیە .
ههر لهسهر ئهم بابهته پسپۆرانی بواری تهندروستی له توێژینهوهیهكدا دوپاتی ئهوه دهكهنهوه كه دەبێ نانی بەیانی بەرلە كاتژمێر هەشتی بەیانی بخورێت، واتا زووترین كات دوایی ڕۆژهەڵات، چونكە سوڕی دەردانی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆن لەڕژێنی ئەدرینەل،ئەو كاتەیە .
بۆ ئەوەی ئەو سوڕە تێكنەچێ مرۆڤ پێویستیەتی شەو زوو بخەوێت و بەیانی زوو لە خەو هەڵسێت و زووش نانی بەیانی بخوات، بەتایبەتی قوتابی ، گەر مناڵ بێت ، ئەستەمە بەیانی بە سكی برسی بچێتە قوتابخانە ، ئەمە ژیانی ئاسایی ڕۆتینی مرۆڤە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.