ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له دارستانه‌كانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 23 كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناوچه‌ی بوتێ، كۆری هۆنیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆی ئه‌و ئاگره‌ی ناحیه‌ی پارادایس و ده‌ورووبه‌ری گرتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیكه‌ی 290 كیلۆمه‌تر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سان فرانسیسكۆی باكووری كالیفۆرنیا، 14 كه‌سی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هۆی ئاگره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته 23 كه‌س.
ئاگره‌كه كه رۆژی پێنجشه‌ممه له بناری شاخه‌كانی سییڕا نیڤادا كه‌وته‌وه له مێژوویی ویلایه‌ته‌كه‌دا، به سووتێنه‌رترین ئاگر داده‌نرێت و سێیه‌مین ئاگره‌كه كه زۆرترین زیانی گیانی هه‌بووه.
به هۆی كاریگه‌ری ره‌شه‌باوه په‌ره‌سه‌ندنی ئاگره‌كه درێژه‌ی هه‌یه و تا ئێستا رووبه‌ری 404 كیلۆمه‌تری گرتووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له باشووری ویلایه‌ته‌كه و به هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه له شاری مالیبوی خۆرئاوای لۆس ئانجلس، 300 هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته‌كه گوازرانه‌وه.
سه‌رۆكی پۆلیسی ناوچه‌ی گونده‌واری لۆس ئانجلس، جۆن به‌نه‌دیكت رایگه‌یاند كه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر رێگای وشكانی مولهۆلاند ته‌رمی دوو كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ، دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند "دڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌و كارمه‌ندانه‌یه كه به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاگره ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه گواستراونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. زیانی ئاگره‌كه له ئاستی كاره‌ساتدایه. خوا هه‌مووان پیرۆز بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.