زانایانی زانكۆی هاروارد ده‌ڵێن به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و ته‌نه‌ی له بۆشایی كاكێشانی ئێمه‌دا به‌خێراییه‌كی زۆر تێپه‌ڕیوه، له‌لایه‌ن بوونه‌وارنی گه‌ردوونیی كاكێشانێكی دیكه‌وه ره‌وانه‌كراوه تا چاودێریی و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویی بكات.
گه‌ردوونناسانی ئه‌مریكا به یارمه‌تیی ته‌لیسكپۆێكی به‌هێزی گه‌ردوونیی ئه‌م ته‌نه‌یان خستووه‌ته ژێر چاودێریییه‌وه كه به‌خێرایی 315 هه‌زار كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا به‌ناو بۆشایی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریدا رێی كردووه.
ئه‌م ته‌نه كه ناوی لێنراوه " ئۆمۆ ئامووا " درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته 400 مه‌تر و به‌راِی گه‌ردوونناسان له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رانی هۆشمه‌ندی كاكێشیانێكی بێگانه‌وه نێردراوه بۆ كاكێشانی رێگه‌ی شیریی تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌ی ئێمه بكات.
هه‌رچه‌نده گه‌ردوونناسان بوونه‌ته دوو به‌ره و ناكۆكییان هه‌یه كه ئایا به‌ڕاستی ئه‌م ته‌نه كه‌شتیی ئاسمانییه یان به‌ردێكی ئاسمانییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له زانایان پێیانوایه كه خێرایی زۆر و شێوازی كه‌م و زۆربوونی خێراییه‌كه‌ی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌شتییه‌كی ئاسمانییه كه له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌رانی كاكێشانێكی دیكه‌وه نێردراوه بۆناو بۆشایی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریی.
گه‌ردونناسان وتوویانه كه درێژه ده‌ده‌ن به لێكۆڵینه‌و له‌سه‌ر ئه‌م ته‌نه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه و پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی بدۆزنه‌وه.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.