هه‌ورامان ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و گه‌شتیارییه له سنووری شاری هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و دیمه‌نی جوانی باخ و شاخ و دۆڵی ناوچه‌كه و سازگاری ئاووهه‌واكه‌ی وایكردووه له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵدا گه‌شتیاران روو له‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
ئه‌م ناوچه‌یه چه‌ندین سه‌یرانگای له‌خۆگرتووه و دیمه‌نی چڕی باخ و بێستان و شاخه‌كانی جێگای سه‌رنجی گه‌شتیارانه و دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
له‌ئێستادا و له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پاییزدا دیمه‌ن و كه‌شێكی ره‌نگاوڕه‌نگی زێڕینی بۆ هه‌ورامان هێناوه، گه‌شتیاران له ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ بینینی دیمه‌نی جوانی پاییز له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌ی یادگاری له‌گه‌ڵ ده‌گرن.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.