چه‌می مونزور ئه‌و چه‌مه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه به پیرۆز دهزتنرێت له هه‌ر چوار وه‌رزه‌كه‌ی ساڵدا دیمه‌نه‌كانی مرۆڤ سه‌رسام ده‌كات و جوانی دیمه‌نه‌كانی و كه‌ش و هه‌وا سازگاره‌كه‌ی وای كردووه گه‌شتیارێكی زۆر ڕووی تێبكات.
ئه‌و چه‌مه ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی ئۆڤاجكی سه‌ر به پارێزگای دێرسم، كه له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه به پیرۆز داده‌نرێت و یه‌كێكه له گرنگترین شوێنه سروشتی، كولتووری و گه‌شتیارییه‌كان گشت وه‌رزه‌كانی ساڵ جوانی بێ هاوتای هه‌یه و بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی گه‌شتیاران.
چه‌می مونزور كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌سته‌ی ناوچه‌ی پاراستنی كولتوور و سروشتی ئه‌رزه‌ڕۆم-ه‌وه له ساڵی 2001دا به ناوچه‌ی پله یه‌كی سروشتی ناسێندراوه، له‌وه‌رزی پاییزدا جوانیه‌كی جیاواز به گه‌شتیاران ده‌به‌خشێت.
چه‌می مونزور كه 80 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری دێرسم-ه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته گوندی زیرایه‌ت كه 17 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ئۆڤاجكهوه دووره، ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆی و بیانی له‌خۆده‌گرێت.
سه‌رچاوه: ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.