به‌پێى هه‌واڵه‌كانى ناوخۆى به‌لجیكا، كاروانى ئوتۆمبێله‌كانى تێریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا تووشى ڕووداوێكى هاتووچۆ بوون.
تێریزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له میانه‌ى سه‌ردانێكى بۆ وڵاتى به‌لجیكا به‌مه‌به‌ستى یادى 100 ساڵه‌ى په‌یمانى وه‌ستانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م، له سه‌ردانه‌كه‌دا كاروانى ئوتۆمبیله‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا توشى ڕووداوى هاتوچۆ بوو.
ترێزا مه‌ى له‌گه‌ڵ جارلز میشیل سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكا به‌یه‌كه‌وه له نێو ئوتۆمبێلكه‌یان دابوون تووشی ئه‌م رووداوه هاتوون.
دواى ئه‌وه‌ى ترێزا مه‌ى تاجه گوڵینه‌ى له‌سه‌ر گۆڕى جه‌نگاوه‌ره‌كانى به‌ریتانیا دانا و له گه‌ڕانه‌وه‌یان كاروانى ئوتۆمبێله‌كه‌یان تووشى ڕووداوى هاتوچۆ بوون، به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه دوو ماتۆڕسوار برینداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران و ئوتۆمبێله‌كه‌ى كه ترێزا مه‌ى و جارلز میشیلى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌لجیكاى تیدابووه و هیچ زیانێكى به‌رنه‌كه‌وتوه.
ترێزا مه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له سه‌ردانیك بوو بۆ وڵاتى به‌لجیكا به میانه‌ى یادى 100 ساڵه‌ى رۆژى په‌یمانى وه‌ستانى چه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م كه له ساڵى 1914 داگیرسا و له ساڵى 1918دا په‌یمانى وه‌ستانى چه‌نگیان راگرت، و هه‌روه‌ها مه‌ى هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌نیازه سه‌ردانى وڵاتى فه‌ره‌نسا بكات.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.