ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 11 ى 11 ى 2018 ، ئه‌حمه‌د عوبێدی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق له‌كابینه‌ى نوێیه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانى پارێزگای كه‌ركوكی كرد
له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ڕاكان جبوری پارێزگاره سهپێندراوهكهى كه‌ركوك پێشوازی له‌وه‌زیری وه‌رزش و لاوانى عێراق كرا و به‌م شێوه‌یه‌ش له‌كاتى گه‌یشتنى به‌كه‌ركوك به‌سه‌ر بڕینى چه‌ند سه‌ر مه‌ڕێك پێشوازى له ئه‌حمه‌د عوبێدی كرا
بڕیاره ناوبراو له‌میانه‌ى مانه‌وه‌ى له‌كه‌ركوكدا سه‌ردانى یاریگاى كه‌ركوك و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى دیكه‌ى وه‌رزشى بكات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.