وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ئه‌م سێوانه كه كراونه‌ته ناو كیسه‌وه، هاوڵاتییه‌كی نه‌رویجی ئه‌مكاره‌ی كردووه.
هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه خاوه‌نی ئه‌م ماڵه كه دره‌ختێكی سێوی له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌یدا هه‌یه، دوای رنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ئه‌مساڵی دره‌خته‌كه هه‌رچییه‌ك سێ‌و له خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی زیاد ماوه‌ته‌وه كردوویه‌ته ناو كیسه و به په‌رژینی ده‌وری حه‌وشه‌كه‌یدا هه‌ڵیواسیوه تا هه‌ر دراوسێ یان رێبوارێك به‌لای ماڵه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیی به ئاره‌زووی خۆی كیسه‌یه‌ك له سێوه‌كان هه‌ڵگرێت.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه نه‌ریتێكه كه وه‌ك دیاره له دێر زه‌مانه‌وه له‌م وڵاته باوه و وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌وزاییان زیاتر تێدایه دڵی خه‌ڵكه‌كه‌شی سه‌وزتره، به‌و واتایه كه دڵی به‌خشنده‌تریان هه‌یه.
سه‌رچاوه / گۆڤاری پیاوی رۆژ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.