ئەمڕۆ (11)ی نۆڤەمبەر، (100) ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمدا کە بەهۆیەوە ملیۆنان کەس کوژران بهم بۆنهیهوه رێورهسمێك بهرێوهچوو.
لە پاریسی پایتەختی فەڕهنسا بە بۆنەی تێپەڕبونی (100) ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی یەکەمدا، بەبەشداریی (70) سەرکردە و سەرۆکی وڵاتانی جیهان لە کۆشکی ئیلیزێ مەراسێمێکک رێکخرا و تاجە گوڵینە لەسەر مەزار سەربازی ون دانرا.
دوای گەیشتنی کاروانی سەرکردە و سەرۆک وڵاتان بۆ کۆشکی سەرکەوتن و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر مەزاری سەربازی ون، فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسا نمایشێکیان ئەنجامدا و دواتر وێنەی یادگاریی سەرۆکەکان تۆمارکرا و پێکەوە بەبێدەنگیی بۆ رێزلێنان لە گیانی قورباینان وەستان و دواتر چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجامدران.
لەو ڕێوڕەسمەدا لە کۆشکی ئێلیزە لە پاریس بەڕێوە چوو، تێیدا ئیمانوێل ماکرۆن پاش ڕێوڕەسمێکی بەشکۆی نیشتمانی و سەربازی، وتارێکی پێشکەش کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا، ڤلادیمیر پۆتین، سەرکۆماری ڕووسیا، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرکۆماری ئیسرائیل،، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، ئەنجێلا مێرکێل، ڕاوێژکاری باڵای ئەڵمانیا و سەرۆکی دەیان وڵاتی دیکە و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشدار بوون.
ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی لە پاریس، لە ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی و بە بەشداریی زیاتر لە 20 هەزار هێزی پۆلیسی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
جهنگى یهكهمى جیهان له 28ى تهمووز/ یۆلیۆى 1914 دهستى پێ كردبوو له 11ى تشرینى دووهم/ نۆڤێمبهر 1918 كۆتایى پێ هات، زیاتر له 70 ملیۆن سهرباز له جهنگهكه بهشدار بوون و نزیكهى 17 ملیۆن كهس له سهرباز و خهڵكى سڤیل بوونه قوربانى جهنگهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.