Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 01:45

د.فوئاد حوسێن وەکو سەرۆکی لیژنەی پێداچوونەوە بەبودجەی ساڵی 2019ى عێراق دیاریکرا

لەگەڵ هەرێمی كوردستانیش هەماهەنگی بكرێت
کوردستان TV
#7
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لایەنی پەیوەندیداری ڕاسپارد بە دانانی لیژنەیەک بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2019 و تێبینیەکانی هەرێمیش لەبەرچاو دەگیرێت.
 
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەندامی لیژنەی پێداچوونەوە بە پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی ساڵی 2019 دیاریكرد و د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی وەكو سەرۆكی لیژنەكە دیاریكرا و بڕیارە  بۆئەومەبەستەش لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكرێت.
 
ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ رایگەیاندووە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیكردووە بە پێكهێنانی لیژنەكە كە بەسەرۆكایەتی د.فوئاد حوسێن وەزیری دارایی و بریكاری وەزیری دارایی بەوەكالەت و بریكاری وەزارەتی پلان دانان و بریكاری وەزارەتی تەندروستی راوێژكارانی ئابووری و سەرۆكی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاكان بۆ پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019ی عێراقدا.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە،"بە سەرپەرشتی  د.فوئاد حسین وەزیری دارایی،  و بە هەوئاهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پارێزگاکان، ئەرکی کارەکان لەخۆدەگرێت بۆ پێشکەشکردنی تێبینی وسەرنجەکانی خۆیان لەسەر پرۆژە یاساکە و هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ناوبرا و بۆ یەکخستنی تێبنییەکانیان.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو لیژنەیە دەسەڵاتی پێداچوونەوە و هەموارکردنەوەی بەندەکانی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019ی دەبێت و پاشان بەرزیدەکاتەوە بۆ بەردەمی ئەنجومەنی وەزیران بۆ سەیرکردنی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.