ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری هه‌ولێرو تیمێكی زانكۆی میلانۆی ئیتالیا ئه‌نجامی پشكینی شوێنه‌واری له‌هه‌ردوو گوندی عه‌لیاوه‌و هێڵه‌وه‌ی باشووری رۆژئاوای هه‌ولێریان راگه‌یاند، کە ژمارەیەک کەل و پەلی شوێنەواریان دۆزیووتەوە.
دوای ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر لە ساڵی 2013 لەگەڵ بەشی شوێنەواری لە زانكۆی میلانۆ لە وڵاتی ئیتاڵیا پرۆژێكی واژۆ كرد بە مەبەستی گەران بەدوای ناوچه شوێنەوارییەكان لە گردی هێلەوەی سەر بە ناحیەی شەمامك لە شاری هەولێر.
ئەمرۆ لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا ئه‌نجامی ئەو گەران و پشكنینانه خرایە روو ، سابر حەسەن بەرێوەبەری شوێنەواری هەولێر بە وەكالەت ڕایگه‌یاند بەرێوەبەرایەتی شوێنەواری هەولێر بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی ناوچه شوێنەواریەكان لە سنوری پارێزگای هەولێر.
لای خۆشیەوە سرینا مۆرۆنی كونسوڵی ولاتی ئیتالیا لە هەولێر ئەماژەی بەوە كرد كە حكومەتی ئیتاڵیا هاوكار و پاڵپشتی تەواوی ئەم تیمانەیە كە كار لە دۆزینەوەی ناوچه شوێنەواریەكان دەكەن.
له كۆنگره‌كه‌دا، لوكا بیرونیل، مامۆستای شوێنه‌وای له زانكۆ‌و میلانۆو به‌ڕێوه‌به‌ری نێردراوی شوێنه‌واری ئیتاڵیا رایگه‌یاند: ئێمه بڕیارماندا كار له گوندی هێڵه‌وه بكه‌ین چونكه ئەوشوێنه ده‌وڵه‌مه‌نده به شارستانیه‌تی مه‌زن وه‌كو كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و به‌شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو توانیویانه گوند بگۆڕن بۆ شارۆچكه و دانیشتوانه‌كه‌شی تایبه‌تمه‌ند بوونه به كاری نه‌خش و ده‌ستڕه‌نگینی و بواری بارزگانی.
وتیشی: مێژووی هێڵه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج هه‌زار ساڵ پێش زایین له شارستانه‌یه‌تی میزۆپۆتامیا له‌سه‌رده‌می حلف و عبیدو به‌گوێره‌ی كاری هه‌ڵكۆڵینه‌كه به‌دیاركه‌وتووه كه پێش 3500 ساڵ ئه‌و شوێنه چۆڵكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.