Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 08:18

دووه‌م پێشانگای گه‌ڵاکانی پایزله‌ هۆڵه‌ندا کرایه‌وه‌

تابلۆکان باس له‌ رۆژه‌ سه‌خته‌كانی میلله‌تی كورد ده‌كات
کوردستان TV
100%


بە ئامادە بوونی ١١ هونەرمەندی شێوەکاری کوردی و هۆڵەندی و کۆمەڵێك لە دۆستان و ڕۆشنبیران و ڕەوەندی کورد ، کۆمەڵەی کوردی موردایك لە شارەوانی موردایك لە هۆڵی شارەوانی شارۆچکەی زەیڤن بێرخن ، ئامادەیی کردنەوەی پێشانگای دووەمی گەڵاکانی پایز بوون .

سەرەتا لەتیف عومەر بە ئاڵای کوردستانەوە ووتەیەکی بەخێرهاتن و مەبەستی چالاکی یە هونەری یەکەو کۆمەڵەی کوردی خستە ڕوو، دواتر بە بەشداری هونەرمەندان پێشانگاکە کرایەوە، کە پتر لە ٣٢ تابلۆ بوون .

هه‌ر یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو بە پێی ئەزموون شارەزایی و وورد بینی لە هونەری شێوەکاری، کارە هونەریەکانی خۆیانیان خستبووە ڕوو ، لە کارە هونەریەکانی هونەرمەندانی کوردیش بێگومان چەندین شێوازی جیاوزو بیرۆکەو دەربڕین و سروشتی جوانی کوردستان و پۆرتێرێتی کوردو کولتووری کوردی تێدا نمایش کرابوو .

بە ناوی پێشانگای ئەنتەرناسیوناڵ و پێکەوە کار کردن و نمایش کردنی کەلتووری وڵاتەکانیان، کە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیانی ڕۆژانەی ئەوروپادا، کۆمەڵەی کوردی موردایك ساڵانە ئەم جۆرە پێشانگایانە نمایش دەکات و ڕێکی دەخات لە نێوان هونەرمەندانی کورد و ئەوروپییەکان .

تابلۆکان باس و خواستی ئەو ڕۆژانانەن و لەدایك بوویی ئەو ڕۆژە سەختانەن کە میللەتی کورد بەسەریدا تێدەپەڕێت و بە وێنەیەکی تر دەخرێتە بەر چاوی میللەتانی جیهان ، پێشانگای دووەمی پایز لە شارۆچکەی زەیڤن بێرخن هەنگاوێکە بۆ خزمەتی کەلتووری کوردی و پێکەوە ژیان و کار کردن و بەرەو پێش بردنی دۆستایەتی کوردو ئەوروپا، دوور لە شەڕو وێران کاری و داگیر کردن و ئەنفال و زیندە بەچاڵ کردن .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.