بڕیارە به‌یانی دووشەممە رێكه‌وتی 12-11-2018 لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە هەولێری پایتەخت لە هۆتێل ماریانا ، هونه‌رمه‌ندی باكووری كوردستان " مه‌له‌ك رۆژهات " تیشك بخاته سەر بەرهەمهێنانی دوایین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاشكرایده‌كات به مەبەستی بڵاوكردنەوەی نوێترین ئەلبوومی گۆرانی خۆی، كە ماوەیەكی زۆرە خەریكی ئامادەكردن و كۆكردنەوەی تێكست و ئاوازه بۆ ئامادەكردنی سیدیەكی تازەی گۆرانی ، له ئێستادا به سه‌ردانێك له باشووری كوردستانه ، وتیشی زۆر خۆشحال ده‌بێت ئەمجارە سیدیە تازەكەم لە هەولێری پایتەخت بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان بڵاو دەبێتەوە .
ئه‌وه سێیه‌م ئه‌لبوومی " مه‌له‌ك رۆژهات " كه له ژێر ناوی " چیرۆكا مه " بڵاویده‌كاته‌وه ، ئه‌م ئه‌لبوومه له 10 گۆرانی پێكهاتووه كه سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانی به زاراوه‌ی كرمانجی چریوه ، له نێو ئه‌م سیدییه تازه‌یه‌دا گۆرانییه‌كی بۆ كوردستان گوتووه ، هه‌روه‌ها لەو سیدیە تازەیەدا چەند گۆرانییەكی كلیپ كردووە، یەكێك لەو كلیپانەش لەم رۆژانە لەرێگەی شاشەی (كۆرەك تیڤی)ـەوە بڵاوكرایه‌وه .
جێی باسه " مه‌له‌ك " به ئامادەبوونی ھونەرمەندان و ڕاگەیاندنکاران، لە ئێوارە کۆنسێرتێکدا له شاری هه‌ولێر ئەلبوومە نوێیەکەی بڵاو دەکاته‌وه ، هه‌روه‌ها دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌ی چەند گۆرانییەکی نێو ئەلبوومەکەم پێشکەشی ئامادەبوان دەکات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.