Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:57

به‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو خۆت له‌ نه‌خۆشییه‌کان بپارێزه‌

ئەو كەسانەی ئارەزووی ئاو خواردنەوە ناكەن ئەگەری بوونی نه‌خۆشیان هەیە
کوردستان TV
100%

زانایانی بواری خۆراك باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئەگەر چی هەستیش بە تینویەتی نەكەن، به‌لام  پێویستە بە بەردەوام و لە هەموو كات و سات و وەرزێكدا بایەخ بە ئاو خواردنەوە بدەن ، بە پێویستیشی دەزانن كە دەبێت ئاو بخورێتەوە، نەك شەربەت و چای و خواردنەوەكان .

زانایان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەو كەسانەی ئارەزووی ئاو خواردنەوە ناكەن ئەگەری بوونی نەخۆشی هەیە لە جەستەیاندا، چونكە لە پێكهاتەی جەستە بە شێوە فیسۆلۆجییەكەی بە بەردەوام پێویستی بە ئاوخواردنەوە هەیە، ئەگەر چی هەستیش بە تینویەتی نەكات .

 هەر بۆیە تینوونەبوون ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە گورچیلەكان بە باشی كار ناكەن و ناتوانن كاری خۆیان بە باشی ئەنجام بدەن، یانیش كێشە هەیە لە هێمای نێوان پێدەرو وەرگری خانەكانی دەماغ .
ن
زانایان ئاشكرایده‌كه‌ن كە جەستەی مرۆڤ ڕۆژانە (2.5) لیتر ئاو لە جەستە بەكار دەهێنێت، بە مەرجێك ئەگەر بێت و كێشە نەبێت یانیش جەو گەرم نەبێت، ئەمە تەنها لە كەش و هەوایەكی ئاسایی و شێداردا، بەڵام لە بەرزی پلەی گەرما جەستە بە شێوەیەكی زۆر خێراتر ئاو خەرجدەكات لە جەستە بۆ ئەوەی جەستە بپارێزێت لە وشكبوونەوه‌ .

 ووشك بوونەوەو كەمبوونەوەی ئاو لە جەستە كاریگەری دەبێت لەسەر گورچیلەكان، زیان بە كێشی لەش و چڕی خوێنی جەستەو دەماغ دەگەیەنێت وە هەروەها دەبێتە هۆی دەركەوتنی ماندووبوون و بێزاربوون لە ڕووخسار.

لەبابەتێكی رۆژنامەی هەولێردا هاتووە، زانایان ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن ئەگەر هاتوو هەستیان بە تینویەتی نەكرد بە بەردەوام ئەوا پێویستە سەردانی پزیشكی گورچیلە یانیش مێشك بكەن بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو گرفتەیان بكەن و زوو چارەسەری بۆ خۆیان وەربگرن .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.