Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 01:45

ژنێکی تەمەن 19 ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا

تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە
کوردستان TV
#7
100%

لە ناحیەی سەركەپكان ژنێكی تەمەن 19 ساڵ بە پەت خۆی هەڵواسی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە ئافرەتێکی 19 ساڵ لەگوندی زێڕینێ ی سەر بە شارەدێی سەرکەپکان بەناوی (س.ع.ڕ) کە هاوسەردارە  لەماڵی باوکی  خۆی خنکاندووە  و تا ئێستا هۆکارەکەی نەزاندراوە  گوتیشی لێکۆڵینەوە بەردەوامە و لەگەڵ ئاشکراکردنی ڕاستیەکان ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی لێ ئاگادار دەکەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەست بەجێ ڕێكاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمی ناوبراو بەڕێكرا بۆ پزیشكی دادوەری ڕانییە و دوای ئەنجامدانی توێكاری بۆ تەرمەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و لاپه‌ڕه‌ی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كرایەوە .

ئاشكرایشكردووە، لەسەر ڕوداوەكە كەس دەستگیر نەكراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.