ئەمریكاو هێزەكانی هاوپەیمانان، كۆتایی بە بۆردومانەكەیان لەچیای قەرەچوغ هێنا، كە مۆڵگەو بارەگاكانی داعشی دەكردە ئامانج، په‌نجا له تیرۆریستانی داعش كوژراون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به فه‌رمانده‌یی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه له سی و یه‌كی مانگی ڕابردوودا له كرده‌یه‌كی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزی تایبه‌تی عیراقدا بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ نزیك به شارۆچكه‌ی مه‌خموور په‌نجا له تیرۆریستانی داعش كوژران ژماره‌یه‌كیان له سه‌رانی تیرۆریستی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوون.
هاوپه‌میانی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بریتی بوو له هێرشێكی ئاسمانی و پاش هێرشه‌كه‌یش هێزی تایبه‌تی سه‌ر به سوپای عیراق هێرشیان كرده سه‌ر چییای قه‌ره‌چۆغ له نزیك مه‌خموور كه تیرۆریستانی داعش خۆیان لێ حه‌شاردابوو.
له‌و باره‌وه پارتیك ڕۆبهرسن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕوونی كرده‌وه كه ئه‌و هێرشه ئاسمانییه و هێرشه‌كانی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به سوپای عیراق تۆڕه‌كانی داعشیان له ناوچه‌كه په‌كخست له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عیراق درێژه به گوشاری پێویست ده‌ده‌ن تا تیرۆریستانی داعش نه‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.