Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:34

گۆڕانکاری له‌ بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان ده‌کرێت

بۆ باشكردنی كوالیتی مادده‌كان
کوردستان TV
100%

وه‌زیری بازرگانیی عێراق پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی باڵای بۆ تاوتوێكردنی دۆخی فۆڕمی خۆراك و بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ كڕینی مادده‌ خۆراكییه‌كان و باشكردنی كوالیتی مادده‌كانی راگه‌یاند.

محەمەد ھاشم ئەلعانی، وەزیری بازرگانیی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، ھاوکات لەگەڵ باشترکردنی ماددە خۆراکییەکان ھەوڵ دەدەین فۆڕمەکە دەوڵەمەندتر بکەین و ماددەی خۆراکیی تری بۆ زیاد بکەین.

گوتیشی لیژنەیەکمان پێکھێناوە بۆ تاووتوێکردنی ئەو بابەتە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆماوەی ساڵێک، نەک بۆماوەی 6 مانگ، بەگویرەی بڕیاری ژمارە 986ی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەساڵی 1997ەوە چەند بڕگەیەک ماددەی خۆراکی لەڕێی بریکارەکانەوە بەسەر ھاووڵاتیانی عێراقدا دابەشدەکرێت و ساڵانە بڕێک پارەی بۆ تەرخان دەکرێت، بەڵام زۆرجار ھاووڵاتیان سکاڵای ئەوە دەکەن کە کوالیتیی ماددە خۆراکییەکان وەک پێویست نین.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.