Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 22:48

ڤیدیۆ .. ریال بێتس سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر بارسێلۆنا تۆمار کرد

له‌گه‌ڕی 12 دا
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى  یه‌ك شه‌ممه‌  11 ى 11 ى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 12 له‌خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى ریال بێتس دووچاری شكست هات


ریال بێتس توانى براوه‌ی یاریه‌كه‌ بێت به‌ئه‌نجامی چوار گۆل له‌به‌رامبه‌ر سێ گۆل بۆ بارسێلۆنا 


گۆڵەکانی ڕیال بیتیس لە خولەکەکانی ٢٠ ، ٣٤ ، ٧١ ، ٨٣ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  جۆنیۆر ، خواکین ، لۆسیلسۆ ، کانالێس تۆماركران ، گۆڵەکانی بارسێلۆناش  میسی دوو گۆڵ و ڤیداڵ لە خولەکەکانی ٦٨ ، ٧٩، ٩٢ تۆماریان کرد


بارسێلۆنا به‌ 24 خال له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌یه‌ ، ریال بێتسیش به‌ 16 خال له‌پله‌ى دوانزده‌مه‌


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.