Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:27

ئیسرائیل: سه‌رکرده‌یه‌کى باڵاى حه‌ماس و پێنج که‌سی دیکه‌ له‌ غه‌ززه‌ کوژران

له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى ئیسرائیل
ئیسرائیل: سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى حه‌ماس و پێنج كه‌سی دیكه‌ له‌ غه‌ززه‌ كوژران
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (زه‌ تایمز ئۆف ئیسرائیل)، ئێواره‌ى دوێنێ 11ى تشرینى دووه‌مى 2018، له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكى هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى ئیسرائیل له‌ نزیك خان یونس 6 كه‌س كوژراون و له‌ نێویاندا سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى حه‌ماس بووه‌.

هاوكات بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس له‌لاى خۆیه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: ئیواره‌ى رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه‌ له‌ باشوورى كه‌رتى غه‌ززه‌ له‌ خان یونس، به‌ درێژایى هێله‌ سنوورییه‌كان شه‌ڕو پێكدادان رووى دابوو له‌ لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و هێزێكى تایبه‌تى ئیسرائیل و به‌لاى كه‌مه‌وه‌ 7 كه‌س كوژراون. 

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ هه‌واڵه‌كانى فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسى ئیسلامى كوژراوه‌ به‌ ناوى نور به‌ره‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 37 ساڵه‌ و سه‌ركرده‌ى لواى خان یونس بووه‌، به‌هۆى بۆردمانكردنى حه‌ماس له‌لایه‌ن فرۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانانى ئیسرائیل سه‌ركرده‌ باڵاكه‌ى حه‌ماس له‌گه‌ڵ سێ كه‌سى كه‌ كوژراون كه‌ ناسنامه‌یان نه‌زانراوه‌.

كوژراوه‌كانى حه‌ماس لایه‌نى كه‌م حه‌وت كه‌س بوونه‌ و سه‌رجه‌میان ته‌مه‌نیان 20 ساڵان بوون، به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كه‌رتى غه‌ززه‌ یه‌ك هاووڵاتى سڤیل كوژراوه‌ و له‌لایه‌نى ئه‌وانه‌وه‌ سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌ماسیان ناسیووه‌ و ئاماژه‌یان به‌ ناوى دابوو.

گوته‌بێژى به‌رپرسێكى هیزه‌ ئاسمانییه‌كانى ئیسرائیل گوتى: به‌هۆى پێكدادان له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و هیزه‌كانى ئیسرائیل گه‌شته‌كانى هێلى ئاسمانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى بن گوریونى نێۆده‌وڵه‌تى ڕیگاكانیان گۆڕى. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئیسرائیل ڕیگاى دا 15 ملیۆن دۆلار له‌ پاره‌كانى وڵاتی قه‌ته‌ر ره‌وانه‌ى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس بكرێت به‌ مه‌به‌ستى دانانى مووچه‌ى كارمه‌نده‌كان و له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانى وڵاتى میسر بۆ گه‌یشتن به‌ ئارامى له‌ نێوان هه‌ردوولا. 

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل به‌ مه‌به‌ستى یادكرنه‌وه‌ى 100 ساڵى تێپه‌ڕبوون به‌ وه‌ستانى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له‌ فه‌ره‌نسا بوو ڕایگه‌یاند: "چاره‌سه‌ری  دیبلوِماسى له‌كه‌رتى غه‌ززه‌ ناكرێت هه‌روه‌ك چۆن كه‌ له‌گه‌ڵ داعش ناكرێت، هه‌روه‌ها وتى من هه‌موو هه‌وڵێك ده‌گرمه‌ به‌ر تا جه‌نگ روو نه‌دات، من له‌ جه‌نگ ناترسم ئه‌گه‌ر پێویست بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست نییه‌ با جه‌نگ روونه‌دات باشه‌" قسه‌كانى ناتانیاهو وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بوو كه‌ جه‌نگ ئه‌بێته‌ مایه‌ى كوشتنى هه‌زاران كه‌س هه‌روه‌ك چۆن شه‌ڕى جیهانى یه‌كه‌م بووه‌ هۆى كوشتنى ملیۆنه‌ها كه‌س. 

میسر هه‌وڵى نێوه‌ندگیریه‌كى قووڵ و دانوستانى داوه‌ كه‌ له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و ئیسرائیل ده‌ستى پێكردووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌ و ئیسرائیل كه‌ له‌ ساڵى 2007 ته‌وه‌ كه‌رتى غه‌ززه‌ له‌ ژێر ده‌ستى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسدایه‌ و ماوه‌ى 11 ساڵه‌ له‌ ژێر گه‌مارۆدایه‌.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.