Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:17

خواردنی ڤیتامین D و ئۆمیگا 3 نابێته‌ هۆی پێشگیریی له‌ شێر په‌نجه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ

خه‌ڵكێكی زۆر روویان له‌ كڕینی ئه‌مجۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ كردووه‌
خواردنی ڤیتامین D و ئۆمیگا 3 نابێته‌ هۆی پێشگیریی له‌ شێر په‌نجه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ
کوردستان TV
100%

ئه‌نجامی گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ خواردنی حه‌به‌كانی ڤیتامین D و ئۆمیگا 3 ده‌رده‌خات كه‌ ئه‌م دوو جۆره‌ حه‌به‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ پێشگیریی بكه‌ن له‌ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵ.

توێژه‌ر و زانایانی زانكۆی هارواردی ئه‌مریكا به‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌به‌كانی ڤیتامین D و ئۆمیگا 3 ده‌خۆن، به‌ هه‌مان رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نایخۆن مه‌ترسیی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ و جه‌ڵته‌ی دڵیان له‌سه‌ره‌.

له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا 26 هه‌زار كه‌سی ته‌ندرووست كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووی 50 ساڵ بوو، رۆژانه‌ دوو ئه‌وه‌نده‌ی پێداویستیی رۆژانه‌ حه‌بی ڤیتامین D و هه‌روه‌ها رۆژانه‌ 2 گرام حه‌بی ئۆمیگا 3 (رۆنی ماسی)ـیان ده‌خوارد، كه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ته‌ندرووستیی ئه‌مریكاوه‌ ئامۆژگاریی كراوبوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی ناته‌واویی و لاوازیی دڵیان هه‌یه‌.

دوای پێنج ساڵ 805 جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا روویدا و هه‌روه‌ها 1617 كه‌سیش تووشی شێرپه‌نجه‌ ببوون، كه‌ ئه‌م رێژه‌ی تووشبووانه‌ نزیك بوو له‌ هه‌مان رێژه‌ له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م دوو حه‌به‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.

نه‌وید سه‌تتار توێژه‌ری بواری ده‌رمان له‌ زانكۆی گلاسكۆ وێڕای ئاماژه‌ به‌ توێژینه‌وه‌كه‌ی زانكۆ هاروارد وتی: ئه‌و رێژه‌یه‌ی ئۆمیگا 3 كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤه‌كان به‌سوود بێت له‌و حه‌بانه‌ی ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌ستناكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان پلانه‌كانی فرۆشیان به‌هێزه‌ بۆیه‌ خه‌ڵكێكی زۆر روویان له‌ كڕینی ئه‌مجۆره‌ به‌رهه‌مانه‌ كردووه‌.
 
سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.