Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 10:50

عه‌لی بابا ریکۆردی شکاند و  له‌ 16 کاتژمێردا 25 ملیار دۆلاری فرۆشت

له‌ رۆژی زگورتییه‌كانـدا هه‌راجێكی ئینته‌رنێتیی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندبوو
عه‌لی بابا ریكۆردی شكاند و  له‌ 16 كاتژمێردا 25 ملیار دۆلاری فرۆشت
کوردستان TV
100%

ماڵپه‌ری كۆمپانیای بازرگانیی عه‌لی بابا له‌ هه‌راجێكی ئینته‌رنێتیدا ریكۆردی فرۆشی خۆی شكاند كه‌ ساڵی 2017 تۆماری كردبوو.

ئه‌م گروپه‌ بازرگانییه‌ ناوداره‌ رۆژی رابردوو بڕی 24.15 ملیار دۆلار فرۆشی به‌رهه‌مه‌ جۆراوجۆره‌كانی تۆمار كرد و ئه‌م بڕه‌ زۆره‌ش ته‌نیا له‌ 16 كاتژمێردا به‌ده‌ستهاتووه‌.

كۆمپانیای عه‌لی بابا كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رۆژی كۆمه‌ڵایه‌تیی " رۆژی زگورتییه‌كان "ـدا هه‌راجێكی ئینته‌رنێتیی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی راگه‌یاندبوو، توانیی ریكۆردی فرۆشی بۆنه‌ی ئاینیی " رۆژی شوكرانه‌بژێریی " ئه‌مریكا بشكێنێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ رۆژی زگورتییه‌كاندا رێژه‌ی فرۆش به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و له‌م رۆژه‌دا به‌تایبه‌تیی خوێندكارانی زانكۆ به‌پێچه‌وانه‌ی رۆژی ڤالانتاین، ئاهه‌نگ بۆ زگورتیی بوونی خۆیان ده‌گێڕن.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.