Erbil 38°C چوارشەممە 12 ئاب 19:05

لوتکه‌ی هه‌ولێر و ڤاتیکان به‌یه‌ک گه‌یشتن

پێویستە مامەڵەیەكی راستەقینە لەگەڵ كریستیانەكان بكرێت كە هاووڵاتی تەواو و كامیلن
پێویستە مامەڵەیەكی راستەقینە لەگەڵ كریستیانەكان بكرێت كە هاووڵاتی تەواو و كامیلن
کوردستان TV
100%

قەداسەتی پاتریەرك مار گۆرگیس سەرۆكی كەنیسەی رۆژهەلاتی ئاشووری لە جیهان كە مەڵبەندەكەی لە شاری هەولێرە لە سەردانێكیدا بۆ ڤاتیكان و كۆبوونەوەی لەگەڵ قەداسەتی پاپا مار فرانسیس سەرۆكی كەنیسەی كاسۆلیكی لە جیهان ، لە كۆبوونەوەیەكی لوتكەدا هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە نابێت لە رۆژهەلاتی ناوەرِاست مامەلَە لەگەلَ كریستیانەكان بكرێت وەك كەمە نەتەوایەتی یان تەنها بە لێبووردەیی سەیر بكرێن ، بەڵكو پێویستە مامەڵەیەكی راستەقینە لەگەڵ كریستیانەكان بكرێت كە هاووڵاتی تەواو و كامیلن .
 
هەر لەو كۆبوونەوەیە هەردوولا قەداسەتی پاپا و قەداسەتی پاتریەرك جەختیان كردەوە كە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانرێت بە شوێنێكی راستەقینە و سەقامگیر وەسف بكرێت، ئەگەر هاتوو كریستیانەكان تیایدا مافی ژیانیان سەقامگیر نەبێت و بە ئاشتەوایی ژیان بەسەر نەبەن، لەو شوێنانەی كە زێدی باب و باپیریانە كە ئێستا بەهۆی ناكۆكییە تایفی مەزهەبیەكان چۆلَكراون .

 

سوهێل تاهیر / كوردستان تیڤی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.