لهراگهیاندراوێكدا كه‌له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فیس بووك بڵاویان كردیته‌وه ، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌ئێستادا نه‌وتی سپى له‌دابه‌ش كردنى به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌رده‌وامه
ڕاشیدهگهیهنن لەم هەفتەیەدا دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕ و ماوەت دەست پێ دەكات و لەسبەینێ وە نەوت لەمەڵبەندی 9 لەسلێمانی دابەش دەكرێت.
هه‌روه‌ها ڕاشیدهگهیهنن ، دوای كۆتایی هاتنی دابەشكردنی نەوت لەسنوری قەزای پێنجوێن بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە14ی11ی2018، دابەشكرنی نەوت لەهەردوو قەزای شارباژێڕ‌و ماوەت دەست پێ بكات.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندووه دابەشكردنی نەوت لەناو شار بەردەوامەو لەسبەینێ سێشەممە نەوت لەمەڵبەندی 9 دابەش دەكرێت كە گەڕەكەكانی (بەختیاری، رزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەرزی، شێخ محێدین) لەخۆدەگرێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.