ڕۆژی هه‌ینی له شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان له كاتی شههیانێكی بووك گواستنه‌وه‌دا له سه‌ر سه‌رچۆپی گرتن كێشه‌یه‌كی گه‌وره له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا كه هاوكات خاڵ و خوارزای یه‌كن ڕوویدا و به هۆیه‌وه كوڕێكی 18 ساڵان به ناوی "هه‌یسه‌م مو‌سا هه‌ركی" كوژرا و 5 كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
پێشنیوهڕۆری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/11/2018 و دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ڕۆژ به‌سه‌ر مردنی هه‌یسه‌م هه‌ركی، یه‌كێكی دیكه له برینداره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌ی كه‌سنه‌زان، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر به ناوی "زوهێر جه‌عفه‌ر" گیانی له‌ده‌ستدا.
شایه‌نی باسه زوهێر جه‌عفه‌ر خێزانداره و باوكی دوو منداڵه و ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر گیانی له‌ده‌ستدا و به مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.