یه‌كێك له‌خووه باوه‌كان لای منداڵان بریتیه له‌په‌نجه مژین، واته دانانی په‌نجه له‌ناو ده‌م بۆ ماوه‌یه‌ك و دووباره‌كردنه‌وه‌ی بۆ چه‌ند جارێك، ده‌كرێت ئه‌م حاڵه‌ته ئاسایی بێت له‌كاتی سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵی و دووساڵی ته‌مه‌ندا، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته به‌ئاسایی دانانرێت ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت تا ته‌مه‌نی چوونه خوێندنگا و وه‌ك خویه‌ك بمێنێته‌وه، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی شانه‌كانی ناو ده‌م هه‌یه.
هۆكاره‌كانی په‌نجه مژین:
* نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ.
* شێوازی شیر پێدان
* ته‌مه‌نی منداڵ.
كاریگه‌ری په‌نجه مژین به‌نده له‌سه‌ر:
- ماوه‌ی په‌نجه مژینهكه.
- چه‌ند جار دووباره‌بوونه‌وه‌ی.
- هێزی په‌نجه مژینهكه.
چاره‌سه‌ركردنی په‌نجه مژین:
* چاره‌سه‌ركردن به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر هۆكاری په‌نجه مژینهكه هۆكاری ده‌روونی بوو ئه‌وا پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكاره بكرێت.
* هاندان بۆ وازهێنان له‌و خووه.
* ئامێری تایبه‌ت بۆ وازهێنان له‌په‌نجه مژین.
سه‌رچاوه/ ته‌ندروستی سلێمانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.