د. بێوار خنسی، ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه: به ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ئاسایی بێته‌وه و دۆخه‌كه ئارام بێت و رێككه‌وتنێك به‌پێی ده‌ستوور بكرێت و ئارامی بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پێش ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌تواندرێت ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت له‌و ناوچانه‌دا بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز زیاد بكرێت و نه‌وته‌كه‌یش له‌رێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی ھه‌رێمه‌وه ھه‌نارده بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خنسی جه‌خت له پێویستیی ئیداره‌یه‌كی باشده‌كاته‌وه تا ئارامی بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه، ‘ئه‌گه‌ر نا ھیچ كۆمپانیایه‌ك ئاماده نییه به‌و شێوه‌یه بچێته ناوچه‌كه و كار بۆ به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت بكات و جگه له‌وه‌ش حكوومه‌تی عێراق به بێ بۆڕیی نه‌وتی ھه‌رێم ناتوانێ یه‌ك به‌رمیل نه‌وت ھه‌رناده‌ی ده‌ره‌وه بكات، بۆیه پێویسته حكوومه‌تی ھه‌رێم له بڕیاردان له‌باره‌ی نه‌وتی ناوچه كوردستانییه‌كانه‌وه، شه‌ریكی راسته‌قینه بێت و بڕیاره‌كه‌یش كێشه‌كان چاره بكات، ئه‌گه‌ر نا ھه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شڵێت: حكوومه‌تی عێراق ناچار بووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ھه‌رێم، چونكه له دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، حكوومه‌تی عێراق زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه و ته‌نیا له دوو مانگی كۆتاییدا، زیانی 2 ملیار دۆلاری به‌ركه‌وتووه، له كاتێكدا عێراق قه‌رزداره و پێویستیی زۆری به پاره ھه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.