دوای گەرانەوەی لە پاریس كە بۆ بەشداریكردن لەیادی تێپەربوونی 100 ساڵ بەسەر جەنگی جیهانی دۆناڵد ترەمپ وەڵامی قسەكانی ئۆمانیوێل ماكرۆن دەداتەوە.
ترەمپ لەتویتێكدا رایگەیاندووە، لەبری دروستكردنی سوپا پێویستە ئەوروپا پارەی ناتۆبدات.
ئەمڕۆ سێشەممە و لە دوای گەڕانەوەی لە پاریس، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی ئاراستەی ماکرۆن کرد و نووسیویەتی: ئیمانیۆل ماکرۆن پێشنیازی دروستکردنی سوپایەک بۆ خۆی دەکات تاکو ئەوروپا لەدەست ئەمەریکا، چین و رووسیا بپارێزێت.
سەرۆكی ئەمریكا دەشڵێت: ههرگیز ئاسان نییه وڵاتان بگهنه ئهو راستییهی كه دهبێت به دادپهروهرانه مامهڵه لهگهڵ ئهمریكادا بكهن، ئێمه پارهیهكی زۆر به وڵاتانی دیكه دهدهین تا له روی سهربازییهوه بیان پارێزین.
دەشڵێت: بەڵام ئەڵمانیا لە جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی ئەمەیکرد، ئەمەچی بەخشییە فەرەنسا؟ ئەوان خەریک بوو دەستیان دەکرد بە زمانی ئەڵمانی لە پاریس تا ئەمەریکا هات.
ترەمپ جارێکی دیکە پارەکەی ناتۆ بیری ماکرۆن دەخاتەوە و نووسیویەتی: پارەکەی ناتۆ بدە.
ماکرۆن، ترەمپی توڕەکرد کاتێک رایگەیاند، ئەوروپا دەبێت سوپایەکی تایبەت بەخۆی هەبێت تاوکو بتوانێت خۆی بپارێزێت لە هەڕەشەکانی چین، رووسیا و ئەمەریکا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.