Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:28

مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتیان کرد

نرخی کاڵا و شتومەکان بەرزبۆنەتەوە
کوردستان TV
#11
100%


دژی کەمی مووچە و کەمی پێداویستی خوێندکاران و بایەخنەدان بە زمانی کوردی، مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هۆڵەکانی قوتابخانه‌كانیان کرد.

له‌ دژی کەمی مووچە و کەمی پێداویستی قوتابیان ، مامۆستایانی رۆژهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد" له‌گردبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له‌ بژێوی مامۆستا و دۆخی سه‌ختی ژیانیان كرد.

بەیانی ئەمڕۆ سێشه‌مه‌ له‌هه‌ریه‌ك  لە شارەکانی ورمێ و سەقز و مەریوان و سنە و کرماشان و بانە و دیواندەرە، مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دوای یەک مانگ دەستی پێکردەوە و مامۆستایان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و گردبوونەوەیه‌كیان ئه‌نجام دا .

روونیشیانکردەوە، سیستمی پەروەردە و خوێندن گۆڕانکاری بەسەردا بێت، چونکە پارەیەکی زۆر لە خێزانی قوتابییەکان وەردەگیرێت کە لەگەڵ ئەم هەلومەرجەی ئێستای ئێراندا یەکناگرێتەوە.

مامۆستایانی نارازیی  ئاماژەیان بەوەکردوه‌، لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆی وڵاتی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سەر ئێران نرخی  کاڵا و شتومەکان بەرزبونەتەوە هێندەی تر بارو گوزەرانیانی سەختر کردووە.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ مانگی رابردوو مانگرتنی سەرتاسەری مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو بەڵام دواتر هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە دەستگیرکردنی چەند مامۆستایەک کۆتاییان بە مانگرتنەکە هێنا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.