Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 23:15

د. رێکەوت حەمەرەشید: کۆنتڕۆڵی باشی دەرمان دەکەین

له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی ددان كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانی ددان ئەنجامداوە بە مەبەستی جێبەجێكردنی بریارەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە سەر رەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان.

د.رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم، لەبارەی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیانەوە گوتی: لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای سەندیكای پزیشكانی ددان بە مەبەستی جێبەجێكردنی بریارەكان لەسەر رەوشی دەرمان لە هەرێمی كوردستان كۆبونەتەوەو تیایدا گفتووگۆیانكردووە لەبارەی رەوشی دەرمان و چۆنێتی مامەڵەكردنی پزیشكانی دەرمان، هاوكات چەند پرسێكی دیكەشیان تاوتوێ‌ كردووە.

راشیگەیاند: بڕیارەكان تا رادەیەكی زۆر باش سودی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەبێت، بە تایبەتی كە ئێستا بڕیارێكی نوێمان لەبەردەستە ئەویش دامەزراندنی دامەزراوەی دەرمانە، كە پێموایە بە جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە دەتوانین كۆنتڕۆڵێكی باشی دەرمان بكەین لە رووی كوالێتی و نرخەكەشیەوە.

سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان پێشتر وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو لە قۆناغی کۆتایی دروستکردنی دامەزراوەی نیشتیمانی دەرماندان کە کێشەی دەرمان بە یەکجاری چارەسەر دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.