Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 20:24

جێمبێله‌ نوێترین گۆرانی زه‌مانییه‌

گۆرانی بەڵێن دوایین به‌رهه‌می بوو كه‌ 21 هه‌زار بینه‌ری هه‌بوو
کوردستان TV
100%

له‌ ژێر ناوی " جێمبێله‌ " گۆرانیبێژی كورد " شاباز زه‌مانی "  لە ئایندەیەکی نزیکدا نوێترین گۆرانی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

زه‌مانی لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ تۆماری دەنگی گۆرانییە نوێکەیه‌تی تێدایه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌منزیكانه‌ گۆرانییه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ و پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی ده‌كات .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌  خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ریی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گۆرانی و کلیپه‌ ،   لە ٣٠ ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا نوێترین کلیپی خۆی بەناوی " بەڵێن " بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١ هەزار بینەری هەبوو .

شاباز زه‌مانی له‌ ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی لەدایك بووە ‌و چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە ، ‌، ناوبراو گۆرانی " مەینەت"ی بۆ درامایەکی دۆبلاژکراوی تورکی وتووە وگۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ کارزان فاروقی گۆرانیبێژ بڵاو کردووەتەوە .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.