Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:36

فه‌یسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ مەسنجەر زیاد ده‌کات

تەنیا بۆ ماوەی (10) خولەك كاردەكات
کوردستان TV
100%

كۆمپانیای فەیسبووك لە نوێترین كاریدا تایبەتمەندییەكی نوێی زیاد كرد بۆ ئاپی مەسنجەر كە لەڕێگەیەوە دەتوانیت نامە نێردراوەكانت بسڕیتەوە لەلای خۆت و ئەوە كەسەی كە نامەكەت لەگەڵدا گۆڕیوەتەوە .

بەگوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی (دەیلی مێل) دا بڵاو كراوەتەوەو باس لە نوێترین كاری كۆمپانیای فەیسبووك دەكات و ئاماژەی پێ داوە، كۆمپانیای فەیسبووك بریاریدا لە ماوەیەكی كەمدا نوێترین تایبەتمەندی بۆ ئاپی مەسنجەر دانا كە ئەویش سڕینەوەی نامە ناردراوەكانە .

ئەم تایبەتمەندییەش لەلایەن شارازای تەكنەلۆجی (مات ناڤارا) ئاشكرا كراوە ئەمەیش لە ڕێگەی نامە ناردن بۆ (مارك زوكەربێرگ) و سرینەوەی نامەكە لەلایەن ماركەوە كە ئەمەیش وای كردووە ئەم شارەزایە دەنگۆیەك دروست بكات و كۆمپانیای فەیسبووك ئەم تایبەتمەندییە زیاد بكات.

لەبابەتێكی ماڵپەری وشەدا ئەوەیش وتراوە، كە ئەم تایبەتمەندییە لە ماوەیەكی كەمدا بەردەست دەبێت بۆ هەردوو سیستەمەكە، جگە لەوەیش (مارك زوكەربێرگ) وتوویەتی، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە تەنیا بۆ ماوەی (10) خولەك كاردەكات و دوای ئەم (10) خولەكە ناتوانیت نامەكان بسڕیتەوە .
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.