ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی چوونی بۆ بەغدا لەنزیک شارەدێی( حەمرین) ئۆتۆمۆبێلی راکان جبووری پارێزگاری سه‌پێندراوی کەرکووک وەرگەڕا و بەو هۆیەوە برازایەکی گیانیلەدەستدا و دوو پاسەوانیشی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شاری كه‌ركوك راگه‌یاند: لەکاتی چوونیان بۆ بەغدا لە نزیک حەمرین کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی راکان سەعید پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: برازایه‌كی راكان سه‌عید گیانی له ده‌ستداوه و دوو پاسه‌وانیشی به سه‌ختی برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانە كراون.
به‌هۆی خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک هاوشێوەی هەزاران خانەوادەی شارەکە بەهۆی مەترسیی لەسەر گیانیان شارەکەیان بەجێهێشت ئێستاش راكان سه‌عید له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به به بریارێكی سیاسی به‌غدا ئه‌م پۆسته به‌رێوه‌ده‌بات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.