نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دووپاتیكرده‌وه، سه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌سته به ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌ی كورد و به‌شداریپێكردنێكی كارا كورد.
نێرده‌ى فه‌ڕه‌نسا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13/ 11/ 2018 ڕای گه‌یاند، سه‌قامگیری ئاسایشی عێراق به‌نده به گه‌لى كورده‌وه.
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسا گوتی: عێراق وڵاتێكی به‌هێزه و سه‌قامگیری تێیدا به‌رجه‌سته بووه، له دووباره بونیادنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كانی ئه‌و وڵاته یارمه‌تی ده‌ده‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی داعش به‌شێكی زۆری ئه‌م وڵاته‌ی وێران‌كرد.
یان كۆبیش له گوته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى گوتى هێشتا ملیۆنێك و 900 هه‌زار ئاواره له عێراق ماون، هه‌رچه‌نده دوو ساڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش راگه‌یاندراوه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى یان كۆبیش باسى له ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى نوێى عێراق كرد و باسى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم وبه‌غداى كرد.
یان كۆبیش گوتى حكوومه‌تى نوێى عێراق چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ده‌كاته ئه‌ركه له پێشینه‌كانى خۆى".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى سه‌باره‌ت به عێراق ده‌ست پێ كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یان كۆبیش نوێنه‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ئاماده‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.