مارك زۆكه‌ربێرگ، دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و سه‌رۆكی به‌رێوه‌بردنی تۆڕه‌كه، هه‌فته‌ی رابردوو چۆته نێو گڕووپێكی ئیسرائیلی به‌ناوی ته‌ل ئه‌بیبی نهێنی.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی جیرۆز ئه‌لیم پۆست-ی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه: ئه‌و گڕووپهی مارك زۆكه‌ربێرگ په‌یوه‌ندی پێوه كردوون، ناوی ته‌ل ئه‌بیبی نهێنییه‌و 220 هه‌زار ئه‌ندانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: له‌میانه‌ی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خۆشحاڵییهكانی ئه‌ندامانی نێو گرووپه‌كه زۆكه‌ربێرگ ده‌ڵێت: له پێناوه زیاتر نزیك بوونه‌وه له ته‌ل ئه‌بیب ، من خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌م، كاتێكی زۆر تێپه‌ڕیوه له‌سه‌ر سه‌ردانیكردنم بۆ ئه‌و شاره ، سوپاس بۆ پێكهێنانی ئه‌م گڕووپه.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.